
ده‌رگا به ده‌رگا به دوای تۆ دا، هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کان و ناوه‌نده‌کانی ئاسایشی ... گه‌ڕاین، به‌ڵام هیچ هه‌واڵێکمان له تۆ وه‌ده‌ست نه‌که‌وت. باوکت وا بۆی ده‌چوو که ئیتلاعات ونی کردووی، ئه‌گه‌ر چی ئه‌وانیش وه‌ها خۆیان پیشان ده‌دا که بێ‌ئاگان. 9 رۆژی ته‌واو خواردنم ناڵه و، فرمیسک و خوێن بوو. هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که هه‌واڵمان پێگه‌یشت که یه‌کێک له خزمان، ئێوه‌یان له سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه بینیوه. ئێمه به بێ ڕاوه‌ستان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌مان کرد، به‌ڵام تۆ له‌وێ نه‌بووی. پرسیار پرسیار، تێگه‌یشتین که ئه‌م مرۆڤ رفاندنه کاری ئیتلاعاته و له ئاکامی زه‌بری لێدانی به باتۆم گورچیله‌کانت خوێنرێژییان کردووه و مه‌جبوور بوون که بتگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. جیهان به ده‌ور سه‌رم دا سوورایه‌وه، چاوه‌کانم ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ران و ئیدی هیچ نه‌گه‌هیشتم.
ادامه مطلب









